66.96.144.17166.96.144.17166.96.144.171

به‌شى یاسا

به‌شى یاسا
                 
 بەشی یاسا لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجام دەدات :-
 
1-گرێ بەستەكان:-
 
هەر گرێ بەستێك ئەنجام بدرێت بۆ هەر پێویستیەك ئەوا لە بەشەكەمان ئەنجام دەدرێت وەكو:-
أ-گرێ بەستی دامەزراندنی كاتی: بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كەلە بەڕێوەبەرایەتی بە شێوەی كاتی دادەمەزرێن.
ب-گرێ‌ بەستی بە كرێ‌ گرتنی ئۆتۆمبێل بۆ گشت بەشەكان بە پێی پێویست یان بەپێ‌ ی ڕەزامەندی دارایی.

2-لێكۆڵینەوە:-
 
 لەكاتی ڕوودانی هەر كێشەیەك ئەوا بەشەكەمان هەڵدەستێت بە لێكۆڵینەوە لە ڕێگەی لێژنەی لێكۆڵینەوە كە بە فەرمانی كارگێڕی پێك دێت وە بەپێ ی یاسا دەبێت بەشی یاسا ئەندامێكی لەم لێژنە هەبێت وە تا وەكو ئێستا چەند لێكۆڵینەوەمان ئەنجام داوە.

3-ئامادە بوون لە دادگا وەكو نوێنەری شارەوانی لە كاتی بوونی كێشە یاخود هەر داوایەكی دادگایی كە پەیوەندی بە شارەوانیمان هەبێت.
 
4-وەڵام دانەوەی ئەو نوسراوانەی كە ئاراستەی بەشەكەمان دەكرێت سەبارەت بە ڕای یاسایی یاخود هەر نوسراوێك پەیوەندی بە یاساییەوە هەبێت.

5-وەرگرتنی بەڵێن نامە لەو كەسانەی كە ڕێپێدانی دروست كردنی خانوو یان باڵەخانە لە سنووری شارەوانیمان.
 
6-وەرگرتنی بەلێن نامە لەو كەسانەی كە دەنێردرێتە لامان بۆ هەر مەبەستێك كە بەشەكان پێویستیان پێ ی هەبێت. وە تاوەكو ڕێکەوتى 25/6/2015   (450) بەڵێنامەی جۆراو جۆرمان كردووە.

تێبینی/ هەر هاوڵاتیەك كە سەردانی بەشەكەمان بكات بۆ ئەنجام دانی بەڵێن نامە یان گرێبەست پێویستە ناسنامەی خۆی یان وەكالەی لە لابێت وە لە لایەن بەڕێوەبەر یان بەشێك لە بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەمان كرابێت وە مەبەستەكەی دیاری كرابێت.