66.96.144.17166.96.144.17166.96.144.171

به‌شی پلان دانان

به‌شی پلان دانان

 
 چالاكیه‌كانى ئه‌م به‌شه‌ بریتین له‌ :-
 
- دانانی پلانی ساڵانه‌ی پڕۆژه‌كان .
- به‌دواداچوونی گشت پرۆژه‌كانی سنووری شاره‌وانیمان وه‌ چاره‌سه‌ركردنی گیرو گرفته‌كانى پرۆژه‌ كان.
- ووردبین كردنی پێشینه‌ی پرۆژه‌كان , فه‌رمانى گۆرین , ئه‌ژماركردنى ماوه‌ى زێده‌كى پرۆژه‌كان (به‌پێى رێنمایه‌كان)
- له‌كاتی داواكردن بۆ ڕاكێشانی هێڵی ئاوی نوێ یان دوباره‌ گۆڕینی هاوبه‌شی ماڵان ده‌بێت هاوڵاتی داواكاریه‌ك پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوبراو پاش ڕه‌زامه‌ندیان نوسراوێك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان ده‌كرێت بۆ هه‌ڵسان به‌دیاری كردنی ئه‌م شوێنه‌ی كه‌ هاوڵاتی ده‌بێت قیڕه‌كه‌ بشكێنێت،  له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌م كاره‌ نۆرین ده‌كرێت وه‌ بارمته‌ به‌ بڕی (000 300) سێ سه‌د هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هاوڵاتی، وه‌ نوسراو ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر ده‌كرێت كه‌ هاوڵاتی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرت بۆ شكاندنی قیڕه‌كه‌، پاش ته‌واو بوونی كاره‌كه‌ لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ ده‌كات و به‌وێنه‌و نوسین ئاگاداری ژمێریاری ده‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی بارمته‌كه‌ی پاش چاككردنی شوێنه‌كه‌.
- كارى  راگه‌یاندن . 
 
ژمارەی فەرمانبەرانی ئەم بەشە (6) فەرمانبەرەو خاتوو (سعدیە عمر بدرالدین) سەرۆكی ئەم بەشەیە