رێنمایی یه‌كانی دروست كردنی خانوو:
1- رووبەری زەوی نابێت لە 100 م2 كەمتر بێت
2- وێنەی تۆماری هەمیشەیی نوێ بێت
3- چەسپاندنی سنووری بۆ كرا بێت
4- نەخشەی تەلار سازی پێشكەش بكرێت وە لە لایەن بەشی نەخشەدانان پەسەند بكرێت و فۆرمی رێپێدان وەردەگرێت
5- رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی (ئاو و ژینگە و باج ) لەسەر فۆرمی رێپێدان وەردەگیرێت مۆری هەر سێ فەرمانگەكە لەسەر فۆرمی رێپێدان هەبێت
6- خاوەن زەوی بەڵێن نامە دەدات كەوا پابەند دەبێت بە نەخشەی پەسەند كرا‌و و رێنمایی یەكان
7- ئەندازیاری سەرپەرشتیار بەڵێن دەدات كەوا سەرپەرشتی دروست كردنی خانووەكە دەكات
8- دانانی بارمتە بە بڕی 500،000 دینار
9- پشكنینە پێویستەكان دەكرێت (بادلۆ ، نهۆمی سەر زەوی ، نهۆمی یەكەم ، نهۆمی دووەم ، كۆتا پشكنین كە هەیكەل تەواو دەبێت)
10- پاش تەواو بوونی هەیكەلی بینا مۆڵەتی پێ دەدرێت
رێنمایی دابەش دوو و سێ :-
1- وێنەی تۆماری هەمیشەیی بە ناوی دوو یا سێ كەس بێت
2- لە كۆلانەكەی یا لە بلۆكەكە دابەش دوو هەبێت
3- رووی (واجهە ) لە دابەش دوو نابێت لە (5) م كەمتر بێت ،لە دابەش سێ نابێت رووەكەی لە (6) م كەمتر بێت بۆ هەر خانووێك
رووخاندن :-
1- پێشكەش كردنی داواكاری دوای ئەوەی خانووەكە چۆڵ دەكرێت
2- وێنەی تۆماری هەمیشەیی و چەسپاندنی سنوور بێنێت
3- دوای پشكنین فۆرمی تێكدان وەردەگرێت و رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی ئاو و كارەبا وەردەگرێت .بۆ تێكدان
4- دانانی بارمتە بە بڕی 500،000 دینار
5- گراستنەوەی پاشماوە بۆ زبڵخانە
6- هێنانی پشتگیری زبڵخانە بۆ گەرانەوەی بارمتە
7- گۆرینی وێنەی تۆماری هەمیشەیی لە خانووەوە بۆ زەوی بەتاڵ
هۆبەی بازرگانی
هۆبەی بازرگانی گشت بینا (20 م ، پێشانگا ، باڵەخانە ) دەگرێتەوە
1- بە پێی شوێنی بازرگانی یەكەی دەبێت كشانەوە بكات
2- وێنەی تۆماری هەمیشەیی و چەسپاندنی سنووری هەبێت
3- نەخشەی بینا لە لایەن نوسینگەی ئەندازیاری راوێژكاری دروست بكرێت و گشت مەرجەكانی بینای تیایدا جێ بە جێ بكات و لەلایەن نوسینگەو سەندیكای ئەندازیاران پەسەند بكرێت
4- گرێبەستی نەخشەسازی و سەرپەرشتیكردن دەهێنێت
5- لەلایەن بەشی نەخشەدانان ەوە نەخشەی بیناكە پەسەند بكرێت
6- رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار وەردەگرێت (فەرمانگەی باجی خانووبەرە ،فەرمانگەی ئاوەرۆ ، فەرمانگەی ئاو ، فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبا ، فەرمانگەی پۆستەو گەیاندن ، فەرمانگەی شوێنەوار ، فەرمانگەی بەرگری شارستانی ، دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە )
7- دوای هێنانەوەی رەزامەندی فەرمانگەكان بارمتەی لێ وەردەگیرێت
8- بەڵێن نامە لە خاوەن زەوی و ئەندازیاری سەرپەرشتیار و ئەندازیاری دیزاینەر وەردەگیرێ
9- لەكاتی دروست كردنی بینا بۆ هەر قۆناغێك پشكنین ئەنجام دەدرێت
10- دوای تەواو بوونی بینا نوسراو دەكرێت بۆفەرمانگەی بەرگری شارستانی‌و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بۆ رەزامەندی وەرگرتن
11- دوای تەواو بوونی بینا پشكنینی كۆتایی بۆ دەكرێت مۆڵەتی پێ دەدرێتت
پێشانگا :-
1- نابێت بەرزی بینا لەسەر (Curb stone ) كربستۆن تا بەرزترین خاڵی بینا كە لە (9م) تێپەر بكات بە تابلۆی رێكلامەوە .
2- كەرەستەی بەكارهاتوو لە دروستكردنی پێشانگا پێویستە (Stell Structure ) بێت سەقفیش بە شێوازی (Space Frame ) یان (Truss ) بێت وە Sandawichpanel تەنها (footing ) بناغەی كۆنكریتی شیشدار بێت
3- ناكرێت بە هیچ شێوەیەك لە ژوورەوە هۆڵەكە دابەش بكرێت بە ناوبڕ ( قواگع)
4- ناشێت بۆ گەراج یان كۆگا یان هۆڵی كۆبونەوەكان تەنها بۆ مەبەستی پێشانگا بەكاربێت..
5- لە كاتی بەكارهێنانی بۆ هەر مەبەستێكی تر دەبێت مۆڵەتی لایەنی پەیوەندار بهێنێت.
6- ئەگەر كرێچی بوو ڕزامەندی خاوەن موڵكی هەبێت.
7- شتایگەری پێش پێشانگاكە تێك نەدات و لە كشانەوەكە نابێت شۆستە بەرز بكات , دەبێت یەك مستەوا بێت وە (3) دار لە پێش پێشانگاكە بچێنێت.
8- پاك و خاوێنی شەقام و دەوروبەری بپارێزێ پاشماوەكانی پێشانگا فرێ بداتە شوێنی دیاری كرا‌و بۆ فرێدانی پاشماوە( زبڵخانەی كانی قرژاڵە).
9- پابەندی نەخشەی پەسەندكراو بێت.
10- دروستكردنی پێشانگا لەسەر هەموو رووبەری دیاری كرا‌و بێت وەك لە وێنەی تۆماری هەمیشەیی دا هاتووە .
11- ژمارەی رێپێدان و مۆڵەت وە رێكەوتی هەڵبواسێ لە شوێنی كاركردن .
12- پابەندبوون بە قۆناغەكانی پشكنین .
13- ئەگەر داواكار پابەند نەبوو بەم ڕێنمییانەی سەرەوە ئەوا بارمتەكەی نادرێتەوە وە مۆڵەتیشی نادرێتێ.
14- دەكرێت یەك (Office) و مشتملات (مرافق پیاوان + ئافرەتان) بە پێی پێویست دروست بكرێت لە ناو هۆڵەكە بە مەرجێك ڕووبەری نابێت لە (24)م² تێپەڕ بكات وە دەرگای (Office) لە ناو هۆڵ بكرێتەوە وە هیچ دەرگایەك لە دەرەوە نەكرێتەوە.
15 --- ئەگەر نهۆمی نیوەیی دروست كرد نابێت ڕووبەری 60% ڕووبەری بینا لە نهۆمی سەر زەوی زیاتر بێت وە دەبێت لە بەشی پشتەوەی زەویەكە بێت یەك قالدرمە دروست بكات وە بە هیچ شێوەیەك دەرگای بۆ دەرەوە نەبێت.
رێنمایی یه‌كانی باڵه‌خانه:
1- دوای پێشكه‌ش كردنی داواكاری پشكنینی هاوبه‌شی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌بێت نه‌خشه‌كه ئه‌هێنێت كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی ئه‌ندازیاری و سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران په‌سند كرابێت
2- ده‌بێت ( Scale) نه‌خشه‌كان به‌پێی گه‌وره‌و بچوكی نه‌خشه‌كه دروست بكرێت وهدوورییهكان به‌روونی بنووسرێت كه‌بتوانرێت بخوێندرێته‌وه.
3- ئه‌گه‌ر رووبه‌ری زه‌وى له ( 300 ) م 2 یان زیاتر بێت دوای كشانه‌وه ده‌بێت گه‌راج دابین بكرێت له‌نهۆمی زه‌وى یان له‌ژێر زه‌مین به‌مه‌رجێك واجههى له ( 15) م كه‌متر نه‌بێت یان روكن بێت.
4- ده‌بێت ناوى خاوه‌ن موڵك له‌گه‌ڵ ژماره‌ى پارچه زه‌وى له‌سه‌ر هه‌موو نه‌خشه‌كان بنووسرێت.
5- ئه‌گه‌ر رووبه‌ری زه‌ویه‌كه له ( 800) م 2 زیاتر بێت یان زه‌ویه‌كه مساگحه ده‌بێت ژێر زه‌مینی هه‌بێت.
6- ته‌لار نابێت رووبه‌ری له ( 75) م 2 كه‌متر بێت , و ( office) نابێت ڕووبه‌ڕى له (45) م2 كه‌متر بێت..
سێتی نه‌خشه‌كانی بینا سازى :
ده‌بێت ناوى ئه‌ندازیاری نه‌خشه‌ساز بنووسرێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ى موبایل.
• Plan بۆهه‌موو نهۆمه‌كان.
• Site plan
• واجهات و مقطع plan & section له‌گه‌ڵ نووسینی دوورییه‌كان dimension و به‌رزییه‌كانی و وه دیاری كردنی هێلى برین ( خگ المقگع ) له plan و به‌رزى نهۆمی زه‌وى نابێت له ( 4,5 ) م زیاتر بێت له‌ڕوى زه‌وى.
• ده‌بێت په‌یژه‌ى فریاكه‌وتن (درج گواری) له‌ژێر زه‌مین و هه‌موو نهۆمه‌كان دیاری بكرێت وه ده‌بێت به‌رزكه‌ره‌وه ( مصعد ) دابنرێت ئه‌گه‌ر له دوونهۆم زیاتر بێت.
• ده‌بێت ناو بنووسرێت له‌سه‌ر ژووره‌كان و دوورییه‌كان ( ابعاد ) پێكهاته‌كانی تر دیاری بكرێت.
• ده‌بێت ( 2) دانه ( w.c) دابین بكرێت له‌نهۆمی زه‌وى.
• رێژه‌ى كراوه ده‌بێت له 25% كه‌متر نه‌بێت له‌هه‌موو نهۆمه‌كان جگه له‌ژێر زه‌مین كه ته‌نها كشانه‌وه‌ى له‌سه‌ره.
• ژووری محوله ده‌بێت دیاری بكرێت له‌نهۆمی زه‌وى یان له ژێر زه‌مین بهدوورییهكانی ( 3 * 5) م.
• نابێت پلیكانه له كشانه‌وه بێت.