66.96.144.17166.96.144.17166.96.144.171

به‌شی كۆگا

 
به‌شی كۆگا
 
بریتی یە لە (پاراستن و ڕێكخستن و چاودێری) كردنی كەل و پەلی تایبەت وە ئاگاداربوون لە هەڵگرتن و بەكار بردنی كەل و پەلی دیاری كراو لە ڕووی (الكمیە والنوعیە) بڕ و جۆری بەشێوەیەكی ڕێك و پێك وە هەروەها ئاگادار بوون لە هەبوونی كەل و پەلی پێویست لە گشت بەشەكان و دیاریكردنی جۆر و بڕی كەل و پەل  لەڕێگای لیژنەی تایبەت كە پێی دەووترێت (جرد سنوی). 
 
كارەكانی كۆگا بەشێوەیەكی گشتی
 
1- ئاگادار بوون لە هەبوونی كەل و پەلی تایبەت لەكۆگادا بەشێوەیەكی دروست و ئامادەكراو.
2- وەرگرتنی ئەم كەل و پەلانەی كە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە ئامادە دەكرێت وە هەڵگرتنی لە شوێنی دیاری كراو و گونجاو.
3- ئەو كەل و پەلانەی كە وەردەگیرێت  لەبەڵگەنامەی تایبەتەوە (ادخال) داهاویشتەی پێدەكرێت كەپێی دەوترێت بەڵگەنامەی (داهاویشتەی كۆگایی) ژمێركاری / 70.
4- ئەو كەل و پەلانەی كە (ادخال) داهاویشتەی پێكراوە بە بەڵگەنامەی تایبەت  (اخراج) دەرهاویشتەی پێدەكرێت بەپێی پێویستی بوونی بەشەكە دوای ڕەزامەندی بەڕێوبەر بە بەڵگەنامەی (دەرهاویشتەی كۆگایی) ژمێركاری / 71.
5- ئەو كەل و پەلانەی كە (داهاویشتەی) پێكراوە تۆمار دەكرێت لە (تۆماری كەل و پەل) ژمێركاری / 13. وە دەرهاویشتەی پێدەكرێت و تۆمار دەكرێت لە هەمان (سجل) دا.
6- هەندێك كەل و پەل هەیە كە ئامادە دەكرێت لەلایەن لیژنەكانەوە بەمەبەستی بەكارهێنانی لەهەمان كاتدا ئەم كەل و پەلانەش لەلایەن كۆگاوە (صرف مباشر)ی پێدەكرێت بە بەڵگەنامەی (داهاویشتە و دەرهاویشتەی كۆگایی).
7- لەكاتی دیاری كراو پێویستە كۆگاكان بەشێوەیەكی گشتی بپشكێنرێن (فحص) بكرێن بەمەبەستی دیاریكردنی كەل و پەلی ماوەبەسەرچوو وە لەناوبردنی (تلف) كردنی بەپێی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندار.
8- لەكۆتایی ساڵدا لیژنەیەكی تایبەت هەڵدەستێت بە (جرد) كردنی كەل و پەلەكانی ناوەو دەرەوەی كۆگا هەن بەشێوەیەكی گشتی وە بەراورد كردنی كەل و پەلەكان لەگەڵ تۆمارەكانی كۆگا.