66.96.144.17166.96.144.17166.96.144.171

شارى هه‌ولێر

هه‌ولـــــــــــــــــــــــــــــــێر
 
 
 هه‌ولێر ئه‌و شاره‌ خاوه‌ن شارستانیه‌تییه‌یه‌  كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان و له‌سه‌رده‌مه‌ جیا جیاكان ناوى هاتووه‌،  بۆ یه‌كه‌م جار له‌ نوسراوه‌ سۆمه‌ریه‌كان له‌ سه‌رده‌مى شا شولكى  شاى سۆمه‌رى  2000 ساڵ پێش زایین  به‌شێوه‌ى أوربیلم وه‌ هه‌روه‌ها  به‌شێوه‌ى ئه‌ربیلم  ناوى هاتووه‌  كه‌ ئه‌و كات  به‌شێك  بووه‌ له‌ ئیمپڕاتۆرى ئۆرى سێیه‌م 2050 پێش زایین ، هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كانى ئاشورى و بابلى به‌شێوه‌ى ئه‌ربائیلۆ ناوى هاتووه‌ واته‌ چوار خواوه‌ند وه‌ له‌ نوسراوێكى شاى ئاشوورى ئاشوور پانیپال ناوى هاتووه‌ كه‌ شوێنى خواوه‌ندى عه‌شتار بووه‌و مه‌ڵبه‌ندێكى گرنگى ئاینى بووه‌ لاى ئاشوریه‌كان.
 
 
 
 
هه‌ولێر پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه‌، ده‌كه‌وێته‌ ده‌شتێكى به‌پیت وه‌چوار ده‌وه‌ر دراوه‌ به‌شارى كه‌ركوك له‌ باشوور و شارى سلێمانى له‌ رۆژهه‌ڵات و شارى مووسل له‌ رۆژئاوه‌ وه‌ به‌شێك له‌ سنورى توركیاو  ئێران له‌ باكوور. وه‌ ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌  سه‌ر هێلى پانى 36.11 پله‌  وه‌ هێلى درێژى 43.3  پله‌  له‌ رۆژهه‌ڵات  رووبه‌ره‌كه‌ى  000 14كم2  وه‌ ژماره‌ى  دانیشتوانى زیاتر 1500000 كه‌س ده‌بێت هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌  بنكه‌یه‌یكى بازرگانى و به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ربازى بووه‌ وه‌ كۆنترین  شارى مێژووه‌  كه‌ له‌ دروست بوونیه‌وه‌  تاوه‌كو  ئیمڕۆ  ژیان تێیدا به‌رده‌وامبێت