66.96.144.17166.96.144.17166.96.144.171

به‌شى خزمه‌تگوزارى

  به‌شى خزمه‌تگوزارى
 
  به‌شى خزمه‌ت گوزارى به‌شێكى گرنگه‌ له‌ شاره‌وانى كارى ئه‌م به‌شه‌ بریتیه‌ له‌ :-
1- هه‌ڵگرتنى سه‌رپێچى و رێكخستنى شه‌قامه‌سه‌ره‌كیه‌كان و بازاره‌كان  به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌ت و لیژنه‌ى ڕێكخستنى شار.
2- به‌دووادچوونى گرفتى هاوڵاتیان  له‌ بوارى ئاو وه‌ له‌ بوارى ئاوه‌رۆ وه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ى  هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوه‌رۆى هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كان.
3- به‌دووا داچوونى به‌ردوام بۆ كارى دروست كردنى باڵه‌خانه‌و پێشانگاو خانوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌ پێى رێنمایه‌كان كاره‌كان جێبه‌جێ بكرێت وه‌ سه‌رپێچى نه‌كرێت.
4- به‌ دوواداچوونى به‌رده‌وام بۆ نه‌هێشتنى سه‌رپێچى.
5- هەڵگرتنی تابلۆ كە بەبێ‌ مۆڵەتی شارەوانی هەڵدەواسرێت
5- به‌دوادا چوون بۆ كاره‌كانی كۆمپانیای خاوین كردنه‌وه‌ی سنوری شاره‌وانیمان كه‌ كۆمپانیای (مۆمۆ) یه‌، له‌ڕێگای لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ پێك هێنراوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.
 
چالاكیه‌كان
 
1- ئاگادار كردنه‌وه‌ (947) ئاگاداری جۆراوجۆر.
2- ههڵگرتنی سه‌رپێچی (477) حاڵه‌تی سه‌رپێچی كراوه‌ سه‌رپێچیه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌.
3- تێكدانی زێده‌ڕۆیی (42) زێده‌ڕؤیی جۆراو جۆر كه‌ بریتین له‌ دروست كردنی خانوو پاك كردنه‌وه‌ی زه‌وی شاره‌وانی بۆ دانانی سیكراب، سیاج كردنی زه‌وی شاره‌وانی به‌تایبه‌ت له‌ پیشه‌سازی باكور.
4- هاوكاری كردنی به‌ڵێنده‌ره‌كان له‌كاتی جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ سنوری شاره‌وانیمان.
5- هاوكاری كردنی ستافی پارك و باخچه‌كان له‌كاتی دروست كردنی پارك و باخچه‌ له‌ سنوری شاره‌وانیمان.
6- هاوكاری كردنی ستافی فه‌رمانگه‌ی ئاوی هه‌ولێر له‌كاتی چاككردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاوی سه‌ره‌كی كه‌ ئێمه‌ شوێنه‌كه‌ پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ چاكی ده‌كه‌ینه‌وه‌.
7- ئاگادار كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ فه‌رمانگه‌ی ناوبراو هه‌بێت.
8- به‌دواداچوون (بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌) كه‌ پێویسته‌ تابلۆی ژماره‌ی خانو، دار چاندن، خاوێن كردنه‌وه‌ی شه‌قام وه‌ گۆڕه‌پان وه‌ پشتگیری باجی ده‌رامه‌ت وه‌ حاویه‌ی زبڵی هه‌بێ ئنجا بۆی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌.
9- گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌ی تێكدانی خانوو كاتێك بۆی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ كه‌وا خانوه‌كه‌ی به‌ته‌واوی تێكدابێ وه‌ سه‌رجه‌م پاشماوه‌كانی له‌زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ فڕێدابێ پشتگیری زبڵخانه‌ی هه‌بێ ئینجا بۆی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌. 
 
هه‌ڵگرتنی سه‌رپێچیه‌كان 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 خاوێن كردنه‌وه‌ی سنوری شاره‌وانیمان له‌لایه‌ن كۆمپانیای (مۆمۆ)